دواى شەش رۆژ 

سێ گەنجە ونبووەکەى شیلادزێ دۆزرانەوە

زەید کۆچەر- دهۆک

دواى شەش رۆژ لە بێسەروشوێن بوونیان، سۆراغى سێ گەنجەکەى شیلادزێ دەرکەوت و لە ژیاندا ماون.

سێ گەنجەکە خەڵکی گوندی سیتەن لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و لە رۆژى 9.6.2024، بێ سۆراغن

زێدان عەلی، ئامۆزای هەرسێ گەنجەکەیە بە 964ـى وت، ئیوارە ئەمڕۆ، تەلەفونێکمان بۆ هات و پێیان وتین کە سێ کوڕەکەتان لاى ئێمە دەستبەسەرکراون و بەیانى وەرن بۆلامان و بیانبەنەوە.

بە وتەى زێدان عەلى، پەیوەندییەکە لەلایەن “پەکەکە”وە بۆیان کراوە و وتویانە لاى ئێمە دەستبەسەرکراون.

وتیشى،”بەیانى دەچین و کوڕەکانمان دەهێنینەوە”.

لەبارەى هۆکارى دەستگیرکردنیانەوە، ئامۆزاى ئەو گەنجانە باسى لەوەکرد، هیچ کێشەیەکیان نەبووە و لە پەیوەندییەکەشدا باس لەوە نەکراوە هیچ کێشەیەکیان هەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح