ئەو کچەى هەینى رابردوو لە چۆمان دیار نەما

 دوو هەینییە جگە لە پێڵاوەکانى هیچ سۆراغێکى دیکەى نییە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

هەشت رۆژ لەمەوبەر، کچێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ گەشت روویان لە چۆمان کردبوو، بەڵام لەو کاتەوە بێ سۆراغە و گومانەکانیش بۆ ئەوەن “خنکابێت”.

هەینی رابردوو خێزانێک لە کەرکوکەوە گەشت بۆ گوندى ئێنێ لە سنووری چۆمان دەکەن، بەڵام لە کاتژمێر 6:00ـى بەیانی کچێکی 14 ساڵ کە ناکامە ون دەبێت.

ئەوەى ئەو رۆژە دەیدۆزنەوە تەنیا پێڵاوەکانییەتى لە لێوارى رووبارەکە، جگە لەوە هیچ نیشانەیەکى دیکە نابینرێت.

لەو رۆژەوە تیمەکانى بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”تاکو ئێستا رۆژانە بە دوو تیم بەرگری شارستانی خەریکی گەڕانە بۆ زانینی چارەنوسی ئەو مێردمنداڵە،  گومانی زۆریشمان بۆ ئەوەیە خنکابێت”.

ئەوان بڕیاریانداوە تا ماوەى مانگێک هەموو رۆژێک لە رێگەى دوو تیمەوە سۆراغ بکەن بۆ دۆزینەوەى، بەڵام وەک ئەوەى کاروان میراودەلى باسى دەکات، ئەگەر دواى مانگێک نەدۆزرایەوە هەفتانە دوو رۆژ بەدوایدا دەگەڕێن,

ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جگە لەو منداڵە، چوار کەسی تر خنکاون، کە سەرجەمیان گەشتیار بوون، ئەمەش واى لە بەرپرسانى ئیدارەکە کرد کە بڕیارى نوێ بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دەربکەن و رێکارەکانى سەلامەتى گەشتیاران توندتر بکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ده‌نگۆى خنكانى كه‌سێكی دیكه‌ له‌ رووبارى چۆمان هه‌ی...

ده‌نگۆى خنكانى كه‌سێكی دیكه‌ له‌ رووبارى چۆمان هه‌یه‌

خێزانێکی چوار کەسی لە ناو بەفری پڕژێ رزگار کران

خێزانێکی چوار کەسی لە ناو بەفری پڕژێ رزگار کران