ڤیدیۆ…سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یاریزانانی عێراق نان ده‌خوات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ به‌غدا، به‌شداریی نیوه‌ڕۆخوانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كرد.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ـی كانوونی دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بوو، دواتر ستافی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بانگهێشتكرابوون، له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوون و به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ خوانێك ئاماده‌كرابوو، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازی له‌ یاریزانه‌كان و ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌ كرد، دواتر به‌شداریی خوانه‌كه‌شی كردن.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌ و خوانه‌كه‌، له‌ لایه‌ن یاریزانانی عێراقه‌وه‌ زوو له‌ سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه‌ و كه‌وته‌ ده‌ست میدیاكان و خه‌ڵك.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ میوانداریی كران.