نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی - وێنە: تەندروستی سلێمانی
مانگی رابردوو 56 نەشتەرگەری کراوە
ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جگەر لە سلێمانی لە زیادبووندایە
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی پێنج دوو هەزار و 346 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 56 نەشتەرگەریش کراوە.
مانگی چوار لە هەمان نەخۆشخانە 46 نەشتەرگەریی جگەر ئەنجام درابوو.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 151 نەخۆشیان داخڵ کراون و 173 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا 269 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 172 هەناوبینی كۆڵۆن و 52 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 26 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 54 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 15 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها 70 سۆنەر و 68 تیشك لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ هەزار و 138 نەخۆش کراوە.
لە مانگی چواری ئەمساڵدا ئەمساڵدا هەزار و 813 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.