ژمارەیەک رێنمایی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان
وەزارەتی پەروەردە: مامۆستا و سەرپەرشتیاران بۆیان نییە وەڵامی پرسیار بڵاوبکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “نابێت لەکاتی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، چاودێر و سەرپەرشتیار و خوێندکارەکان هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنییان پێ بێت”، ئەوەشیان یەکلاکردەوە،”بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان دوای تاقیکردنەوە رێگەپێنەدراوە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری لەسەر رێنماییەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان لە دوای تاقیکردنەوە رێگە پێدراو نییە و هەر چاودێر و سەرپەرشتیارێکیش ئەو کارە بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.
وەزارەتەکە باس لەوە دەکات، “دوای تاقیکردنەوەش چاودێر و سەرپەرشتیار و مامۆستاکانیش بۆیان نییە وەڵامی پرسیارەکان و پرسیارەکان بڵاوبکەنەوە، تەنیا لیژنەی تاقیکردنەوەکان دەتوانن کۆپییەکی پرسیارەکان بەبێ وەڵام بڵاوبکەنەوە”.
دەقی فەرمانی وەزاری؛
رۆژی 23ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.