کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوه گیانی لەدەستدا
+964
هێرۆ مەولودی – ههولێر
كۆڵبەرێکی مێردمنداڵی کورد، بە ناوی هیوا ئیختیارەدینی، كه تەمەنی 16 ساڵه، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو، هیوا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی، لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە کاری کۆڵبەرییان دەکرد.
هیوا خەڵکی شارەدێی ئارمردەی سەر بە شاری بانەیه، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بە هۆی تاریکی رێگا لە سنووری بانە سەری لێدەشێوێت و لە هاوڕێیهکانی جیادەبێتەوە و رێگه وندەکات، دواتر بەهۆی سەرماوە رەقبووتهوه و گیانی لهدهستداوه.
بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی رابردوو 290 کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆکاری جیاواز بوونەتە قوربانی، کە 11 لە قوربانییەکان تەمەنیان له ژێر 18 ساڵان بووه.