لە کارگۆ ئاشکرا کراوە

دەرمانی هۆرمۆن لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

تیمە بزێوەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرمان، لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر گومانیان لە هەندێک پاکەتی جوانکاری کردووە، “پاش پشکنین دەرکەوتووە دەرمانی هۆرمۆنن و بە قاچاخ بردراوەتە ناو فڕۆکەخانە”.

بردنی ئەو دەرمانە قاچاخاغە بۆ ناو فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024 بووە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان کە ناسراوە بە  (KMCA) لە رێگەی کارمەندە شارەزاکانییەوە بە دەرمانەکانیان زانیوە.

دکتۆر محەمەد خورشید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە 964ی وت، “تیمی بنکەی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەستیگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ، کە دەرمانە دەستبەسەرداگیراوەکان هۆڕمۆنیی بوون، قاچاخچییەکان لەناو کارتۆنی بەرهەمی جوانکاریدا شاردبوویانەوە”.

بە قسەی وتەبێژەکەی KMCA، “ویستراوە فێڵ لە تیمەکانی پشکنینی فڕۆکەخانە بکەن تاوەکو رێگەیان پێبدرێت کە دەرمانەکان لە فڕۆکەخانە ببەنە دەرەوە، بەڵام تیمی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئەزموون و شارەزایی خۆیان، پاکەتی بەرهەمەکانیان پشکنی وە و دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمەکان دەرمانی هۆڕمۆنین، دەستیان بەسەرداگرتووە”.

تۆڕی 964، لە هەوڵەکانی بەردەوامە دەربارەی ئاشکرابوونی تیمەکە و ژمارەی قاچاخچییە دەستگیرکراوەکان، لە رێگەی تیمە ئەمنییەکانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە، نزیکەی شەش مانگە هەڵمەتەکەنای چڕتر کردووەتوە بۆ دەرمانی بێ ستیکەر و قاچاخ، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدووربگرن لە دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی، چونکە دەرمانە نایاساییەکان بە رێگا و رێکاریی زۆر مەترسیدار هاوردەدەکرێن کە تەندروستیتان دەخەنە مەترسییەوە” وتەبێژەکەی KMCAی وای وت.

"لە ناو دەرمانی دابەزاندنی کێشی لەش پاراسیتامۆڵ هەبووە"

دەرمانی قاچاغیان لە سەقفی دەرمانخانەدا شاردبووەوە

دەرمانی قاچاغیان لە سەقفی دەرمانخانەدا شاردبووەوە