"رێگای هەولێر - کۆیە تەواو بکەن"
رێگاى دۆڵى سماقوڵى به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان داخرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دره‌نگانى شه‌وى رابردوو جارێكى دیكه رێگاى دۆڵى سماقوڵى به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان داخرایه‌وه.
دوایین داخستنى ئه‌م رێگایه له‌دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ بوو كه به‌ڵێن به هاوڵاتیانى سنووره‌كه درا، چیتر بارهه‌ڵگره‌كان به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌دوێنێ شه‌وه‌وه بارهه‌ڵگره‌كان روویان له‌و رێگایه كردووه‌ته‌وه.
نوێكرایه‌وه له كاتژمێر 9:10 خوله‌ك
مامۆستا شاكر سماقوڵیی، سەرۆكی خۆپیشاندەران و نوێنەری گوندەكانی دۆڵی سماقوڵی بە 964ـی وت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هیچ له‌و به‌ڵێنانه‌یان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه كه پێشتر پێیاندرابوو، له شه‌وى رابردووشه‌وه بارهه‌ڵگره‌كان روویان له‌و سنووره كردبووه‌وه.
وتیشی “كه بارهه‌ڵگرمان بینى به‌و رێگایه هاتوچۆ دەکەن، یه‌كسه‌ر رێگاكه‌مان داخست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین بارهه‌ڵگر به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆ بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته به زووترین كات رێگاى هه‌ولێر – كۆیه ته‌واو بكرێت بۆئه‌وه‌ى به‌وێدا هاتوچۆ بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت، بڕیارى ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بارهه‌ڵگر روو له‌و سنووره‌ى ئه‌وان بكه‌نه‌وه.
له رۆژى 15.4.2024 دوایین جار بوو كه ئه‌و رێگایه به‌رووى بارهه‌ڵگران داخرا، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكی رێگاكه به‌هۆى هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه تێكچووبوو.