سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین
ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەسەر رێگای هەولێر گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەک کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
پەیامنێری 964 بەرەو شوێنێ ئاگرەکە دەڕوات و زانیاری زیاتر دەگوازێتەوە.
زانیاری هات
ئاگرەکە لە رێگای هەولێر – گوێرە و بە دیاری کراوی لە پاڵاوگەیەکە لە تەنیشت پاڵاوگەی لاناز.
بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، دوو تیمیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن کە تەشەنەی سەندووە و دوو تیمی دیکەیان لە رێگان بەرەو شوێنی ئاگرەکە.