دیمهنێكى ئاماده‌كردنى غاز بۆ دابه‌شكردن... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سۆران
رۆژانه پێویستى به 80 تۆنه
له سۆران (غاز) نییه به‌ناوى بازرگانى بێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، ئاگادارى هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بینیان به نرخی گران غازیان پێ دەفلارشرێت، ئاگادارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیار بكه‌نه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه كردیان.
لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سۆرانه و له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه چاودێرى فرۆشتنى غاز بۆ ماڵان و شوێنكاره‌كان ده‌كات.
له سۆران ته‌نیا یه‌ك جۆر غاز هه‌یه ئه‌ویش نرخه‌كه‌ى به هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره، بەڵام وه‌ك شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم غازێك نییه به‌ناوى غازى بازرگانی بێت.
ئه‌میر شانه‌ده‌رى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى سۆران به 964ـێ راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردوودا ته‌نیا دوو مانگ نرخى غازیان له هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناره‌وه بۆ نۆ هه‌زار دینار زیاد كردووه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕى له‌دابه‌شكردنى غاز له سنووره‌كه‌یان دروست نه‌بێت.
وتیشی “ئه‌و غازه‌ى هه‌مانه دابه‌شى سه‌ر ته‌واوى ماڵان و شوێنكار و شوێنه بازرگانییه‌كانیش ده‌كرێ”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پێشتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غازه‌وه به نرخى گرانتر غاز فرۆشرابوو، به‌ڵام ده‌ڵێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
رێچكه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه بۆ بریكاره‌كان یه‌كه‌مجار ئاگادار كردنه‌وه‌یانە دواتر سزاى مادییه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامیش بێت مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نه‌وت و كانزاكانى سۆران به 964ـى داوه، رۆژانه پێویستیان به 80 تۆن غاز هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كان له‌ناو سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران و هه‌ر شه‌ش قه‌زا له سنووره‌كه‌یدا.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ڵێت، لە هەر گەڕەکێک کێشەی غاز هەبێت، کەمتر لە 24 کاتژمێر چارەسەرى دەکەن، ئه‌م ژماره موبایله‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07501001041