"بەدواداچوون بۆ کەیسی زیاتر دەکەین"
نووسینگەی سلێمانیی مافی مرۆڤ بەدوای سکاڵای دوو هاوڵاتیدا دەچێت
پێشەوا محەمەد
نووسینگەی سلێمانیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدوای سکاڵای دوو زیندانیکراودا دەچێت، کە سکاڵایان بردووەتە لای نووسینگەکە.
نووسینگەکە سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی تووندوتیژیی خێزانی و دادگای جینایاتی دووی ناوچەی سلێمانییان کردووە بۆ ئەو مەبەستە.
سابیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانیی مافی مرۆڤ بە 964ـی راگەیاند، چاودێریکردن و بەدواداچوونی سکاڵا و پێشێلکارییەکان بەشێکی گرنگ لە کاری ئەوان پێکدەهێنێت وەکو دەستەی مافی مرۆڤ.
وتیشی، “کارکردن لەسەر ئەو کەیسەش لە رووی بەدواداچوونی یاسایی و رێکارەکان و جومگە یاساییەکانەوە لە دادگای تایبەتمەند بە وردی کاری لەسەر دەکرێت و مافی هچ کەس پشتگوێ ناخرێت”.
پێشتر نووسینگەکە کاری لەسەر چەند دۆسییەیەکی دیکەی زیندانیکراوان کردبوو و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، لە بەدواداچوون لەسەر کەیسەکان بەردەوام دەبن.
“ئێمە بەدواداچوونمان بۆ سکاڵاکان کرد، ئێستا دوای دوو دانیشتنی دادگا یەکلایی کردنەوەی کەیسەکان دواخراون بۆ پاش جەژن لەسەر داوای پارێزەری کەیسەکە و دەستەی دادوەرییش رەزامەندییان دەربڕیوە”.
بەهۆی کۆتایینەهاتنی دادگاییەکە بەڕێوەبەری نووسینگەکە ئامادە نەبوو وردەکاریی سکاڵاکە و کەیسەکان ئاشکرا بکات.