له هه‌ولێری نوێ
کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار چه‌ند كه‌سێك، كه چه‌كدارن، به‌شه‌ڕهاتوون و چه‌ند كه‌سێك له نێوانیاندا كوژراو و بریندارن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی وت، هێشتا روون نییه هۆكاری كێشه‌كه چییه، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كێشه‌كه به‌هۆی زه‌ویوزاره‌وه‌یه.
پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش له شوێنی رووداوه‌كه‌ن، به‌ڵام رێگه‌ناده‌ن میدیاكان وێنه بگرن.
نوێكرایه‌وه 7:22
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه به 964ی وت، له شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی هه‌ولێری نوێ، 2 كوژراو و 4 بریندار هه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پزیشكی دادی هه‌ولێر به 964ی وت، پشتڕاستی كرده‌وه دوو كه‌س كوژراون، به‌ڵام هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته پزیشكی داد.