"نرخی زیاتر بە غاز نەدەن"

لە هەڵەبجە نرخی کڕینی غاز بۆ خەڵک و بریکارەکانی دیاریکران

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی هەڵەبجە دەڵێت، “تەنیا بیست بار غاز مانگانە ئاراستەمان دەکرێت”، لە کاتێکدا دوو بەرانبەری ئەو بڕەمان پێویستە، لە ئاگادارییەکیشدا، “داوا لە دانیشتووانەکەی دەکات، غاز بە گران نەکڕن”.

لە پارێزگای هەڵەبجە بە نزیکەی، 28 هەزار خێزان نیشتەجێن، کە کۆی هەموو خێزانەکان زیاترە لە 150 هەزار کەسە، لەگەڵ ئەوەدا دەیان چێشتخانە، نانەواخانە، فرۆشگە و دوکانی خواردەمەنی غاز بەکاردەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024، لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 هاتووە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و لیژنەی سوتەمەنی بۆ خەڵکی ناوچەکە نوسیوویانە، “ئاگادارتان دەکەینەوە کە نرخی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانەسروشیەکان، بۆ بوتڵێک غاز هەشت هەزار و 500 دینارە، بۆ هاوڵاتیان، وە بە حەوت هەزار و 500 دینار بۆ بریکارەکانی فرۆشتنی غاز.

هەر هاووڵاتیەک یان خاوەن کارێک لەو بڕەی کە دیاری کراوە بە فەرمی زیاتری لێ وەرگیرا دەتوانێت سکاڵا لەلای قایمقامەت تۆمابکات، قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت، “جگە لە خاوەن کار، نانەوا، لەفەخانە، چێشتخانە و چایخانە و 28 هەزار خێزان، تەنیا بیست بار غاز مانگانە ئاراستمان دەکرێت کە ئەمە نیوەی خواستی پارێزگاکەیە”.

لە کارگە غازی (هەورامان لە ناحیەی خورماڵ و بیارە، کارگەی غازی سیروان لە ناحیەی سیروان، کارگەی غازی هەڵەبجە، کارگەی غازی عەبابەیلێ ) غازی ماڵان دابین دەکرێ، قایمقامیەت دەڵێت، “دوو بەرانبەری ئەم بڕەمان پێویستە، بۆ ئەوەی لە ئاست خواستی دانیشتووانی پارێزگاکەمان بێت کە زیاتر لە 100 و 50 هەزار کەس دانیشتوومان هەیە”.

لە هەڵەبجە دامەزراندن بە گرێبەست راگەیەندرا

لە هەڵەبجە دامەزراندن بە گرێبەست راگەیەندرا

بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لەبەردەم پارێزگای هەڵەب...

بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لەبەردەم پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە

لە هەڵەبجە غاز دەستناکەوێت

لە هەڵەبجە غاز دەستناکەوێت