دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کراوە.وێنە.پۆلیسی سلێمانی
دانی پیاداناوە
لە یەک ماڵ چەند جارێک دزی کردووە و دەستگیر کرا
توانا نەقی
بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بهكرهجۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه چهند جارێك دزی لهماڵێك كردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بهكرهجۆ سكاڵای تۆماركرد كە چهند جارێك دزی لهماڵهكهی كراوه، هێزەکانیان توانیویانە تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک دزی لە هەمن ماڵ کردووە کەسکاڵای کردووە.
ئێستا تۆمەتبار ( م، ع، ع) لە دایكبووی 1997 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.