بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتی وەرگرتنی موچە. فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
موچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان
ئه‌مڕۆ شاندێكی چاودێریی دارایی عێراق له هه‌ولێر ده‌بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی چاودێریی دارایی عێراق بگه‌نه هه‌ولێر و وردبینی له لیستی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
پێشتر چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه رۆژی شه‌ممه 8.6.2024 شاندێكی چاودێریی دارایی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ وردبینیكردنی لیستی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان موچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش موچه‌ی مانگی پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌ڵام دوێنێ هه‌ینی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوێکی فەرمی، داوای لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کردووە، لیستی موچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ ره‌وانه‌ی چاودێریی دارایی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارای بكه‌ن.
بە گوێرەی نووسراوەکە، دەبێت لەلایەن یەکەکانی وردبینی ناوخۆ یان گەنجینەی تایبەتمەند وردبینی لە زانیارییەکانی موچەی هێزە ئەمنییەکان بکرێت ئینجا بنێردرێت.
پێشبینیی ده‌كرێت دوای وردبینیی شاندی چاودێریی دارایی عێراق، موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ هه‌ردوو مانگی چوار و پێنج بنێردرێت.