سیناریۆ بووە

لە هەولێر پێنج کەس لەسەر رفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر پێنج کەس بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیر کران، پۆلیس دەڵێت، رفاندنەکە سیناریۆ بووە و بە ئامانجی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی باداوە ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی رفاندن، دوای بەدواداچوون ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بووە و دەستگیر کراون.

تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە دوو برا، خاڵ، خوارزا و ئامۆزایەک.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێرە، “ئامانجیان لەم کردەوەیە بۆ ئەوە بووە یەکێک لە برای تۆمەتبارەکان بەناوی (م، أ ،أ) کە ئێستا لە وڵاتێکی ئەوروپایە ئەو سینارێۆی رفاندنە وەک کەیسێکی سیاسی لەو وڵاتە پێشکەش بکات و مافی پەنابەری پێ وەربگرێت”.

پۆلیسی هەولێر: سێ هەزار سواڵکەرمان دەستگیرکردووە

پۆلیسی هەولێر: سێ هەزار سواڵکەرمان دەستگیرکردووە