دیمه‌نێكی گۆمى فێڵا‌و له‌سنوورى قه‌زاى چۆمان ... وێنه: 964+
ئاگركردنه‌وه و كه‌مپین قه‌ده‌غه‌كران
چه‌ند رێكارێكی نوێ له گۆمی فێڵا‌و ده‌گیرێته به‌ر
964+
فەرهاد حەسەن
ئیداره‌ى سۆران، رێكارى نوێ له ناوچه‌ى گه‌شتیاری گۆمی فێڵا‌و له سنوورى قه‌زاى چۆمان ده‌گرێته به‌ر، سه‌رپێچیكاران سزا ده‌دات و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێش بۆ شوێنه‌كه دروست ده‌كات.
فه‌یسه‌ڵ سادق، بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى سۆران و قایمقامى چۆمان سه‌ردانى ئه‌م گۆمه‌یان كردووه و كێشه‌و گرفت و كه‌موكوڕییه‌كانیان ده‌ستنیشان كردوون.
وتیشی “رێكارى نوێ له‌و شوێنه بۆ گه‌شتیاران و گروپه‌كانى شاخه‌وانى ده‌گیرێته به‌ر و ئه‌وه‌ى پابه‌ندیشی نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ئاگركردنه‌وه له‌لایه‌ن گه‌شتیاران و دروستكردنى كه‌مپین له‌لایه‌ن گروپه‌كانى شاخه‌وانى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و شوێنه قه‌ده‌غه‌كرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كار له‌سه‌ر دروستكردنى هه‌ندێك خزمه‌تگوزارى نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌و گۆمه دروستكراون.
روونیشیكرده‌وه، پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو رێگاكه‌ى گۆمی فێڵا‌و قیڕتاو بكرێت و گرنگی زیاتر به‌و شوێنه بده‌ن، چونكه ده‌ڵێت “یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه وه‌كو سه‌رچاوه‌ى نیشتمانى سه‌یری ده‌كه‌ین”.