دیمەنی کاتی تاقیکردنەوەی قوتابییەکە لە ژووری چارەسەر - وێنە: تەندروستی سلێمانی
پێنج نەشتەرگەری بۆ کراوە
چیرۆکی ئەو قوتابیەی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدا
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی زانستی لەناو نەخۆشخانە ئەنجامدا، تازە بە تازە دکتۆرەکان لە نەشتەرگەری پێنجەم تەواو بوون، ئەو کە 20 رۆژ پێش ئێستا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە تەواوی “پێستی پشتی و حەوزی” زیانی بەرکەوتبوو، نەیتوانی لە ناو قوتابخانەکەی ئامادەبێت.
‘قوتابییەکە کە زانیارییە کەسییەکانی زانراوە و 964 بڵاوی ناکاتەوە’، لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشای سلێمانی و لە قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی دەخوێنێت، رووداوێکی هاتوچۆ بوو، بە هۆکاری ئەوەی نەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیی قوتابخانەکەی بکات، لە بەرانبەردا مامۆستاکانی چوون لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوەی پێ دەکەن.
قوتابییەکە 20 رۆژە، لە نەخۆشخانەی سووتای (ئیمێرجێنسی) سلێمانییە، دکتۆر شاخەوان سائیب، کە بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیەیە قسەی بۆ 964 کرد وتی، “قوتابییەکە کە هاتە نەخۆشخانەکەمان، تەواوی پێستی پشتی و سمتی سوتابوو، حەوزی شکابوو، ئەوەی بۆیان گیڕاینەوە تایەی سەیارەش بەسەریدا رۆشتووە، بۆیە برینەکانی قوڵ و سەخت بوون”.
تائێستا قوتابییەکە پێنج نەشتەرگەری بۆ کراوە، لە چاندنەوەی پشتی و تیمارکردنی دەمارە خانەییەکانی، دکتۆر شاخەوان سائیب باسیلەوەکرد، “ئێستا تەندروستی منداڵەکە باشترە، توانراوە نەشتەرگەرییەکانی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجامبدرێ، گەر بزانین دۆخی جێگیرە پێش جەژن دەینێرینەوە ناو کەسوکاری”.
هاتنی مامۆستاکانی بۆ نەخۆشخانەکە، بەڕێوەبەر، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی سووتاوی (ئیمێرجێنسی) سلێمانی، دڵخۆش کرد، چونکە ئەوانیش لە خەمی ئەوەدا بوون تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابییەکە لە فەوتان رزگاربکەن، “ئەم رۆژانە کەسوکاری و دایکی زۆر هاوکاری بوون، مامۆستاکانیشی دێن و بڕیارە لێرە سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەنجامبدات”، دکتۆر شاخەوان سائیب وای وت.
دیمەنی کاتی تاقیکردنەوەی قوتابییەکە؛