باسی بناری گۆیژەی کردووە

وەزیری دارایی: پشتگیری جێبەجێکردنی هیچ پرۆژەیەکی بێمۆڵەت ناکەین

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، “پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ رەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت”.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، باس لەو پرۆژانە کراوە کە لە بناری گۆیژە جێبەجێدەکرێن، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی وتویەتی، پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ رەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروستکرابێت.

تا دێت قسەو باسەکان و را جیاوازەکان لەسەر بڕینی بەشێک لە شاخی گۆیژە و کردنی بە پرۆژەی نیشتەجێبوون گەرمتر دەبن.

کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەڵێن ئەوان مۆڵەتیان بۆ پرۆژەکە وەرگرتووە و لەبەرامبەریشدا چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ سلێمانی دەکەن، شارەوانیش دەڵێ پرۆژەکە مۆڵەتی لە وەبەرهێنان و وەزارەت وەرگرتووە و پرۆژەکە سیمایەکی جوان بە شار دەدات.

هاوڵاتیانیش بەشێکیان لەگەڵ دەستەی داکۆکیکار لە ژینگە ناڕازین و دەڵێن نابێت سیمایەکی هەرەدیاری سلێمانی کە شاخی گۆیژەیە بشێوێنرێت، بەشێکی دیکە لە هاوڵاتیان دەڵێن، ئاساییە و ئەو پرۆژەیەش ئەگەر سەوزایی لەگەڵ بێت جوان دەبێت بۆ سلێمانی.

ئیتر بۆت نییە بە ئارەزووى خۆت لە گۆیژە و ئەزمەڕ تکە لێد...

ئیتر بۆت نییە بە ئارەزووى خۆت لە گۆیژە و ئەزمەڕ تکە لێدەى