لە 25 وڵاتن

بڕوانامەی ئەم زانکۆیانە باوەڕپێکراوە

ژووری هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی بۆ ساڵى خوێندنى 2024 بڵاوکردەوە کە 25 زانکۆی ژمارەیەک وڵاتی بیانی لەخۆدەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی راگەیاند، ئەو زانکۆیانە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

زانکۆکان لە 12 وڵاتن و زۆربەیان هی وڵاتی پۆڵەندان، دابەشکراون بەسەر دوو ئاست و پشت بە دوو پێوەرى ئەکادیمى نێودەوڵەتى دەبەستێت، کە بریتین لە پێوەرى شەنگهاى و تایمز.

بە وتەی عەباس ئەکرەم، “ئەو کەسانەى کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ئەمڕۆوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات”.

بۆ بینینی لیستی زانکۆکان کلیک لێرە بکە