گرافیك: 964+
ئاماری مانگى ئایار
له هه‌ولێر پێوه‌دانى دووپشك و مار زیادی كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى دووپشك رووى له زیادبوونه و به‌جۆرێك له‌ماوه‌ى دوو مانگدا 45 حاڵه‌ت زیادیان كردووه.
ئه‌م حاڵه‌تانه روو له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و ئه‌میش ئامارێكی چالاكییه ته‌ندروستییه‌كانى بۆ مانگى ئایار بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت له‌مانگى ئادار ته‌نیا چوار حاڵه‌ت روویان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردووه له مانگى ئایار زیاد بووه بۆ 49 حاڵه‌ت.
له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى كه‌شوهه‌وا دووپشك و زۆرێك له زینده‌وه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی ئاماژه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاوا، له‌مناوه‌ى مانگى ئایاردا 16 هه‌زار و 374 هاوڵاتی سه‌ردانى كردوون و
له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشی هەناویان هه‌بووه ژماره‌یان 603 كه‌س و زەبری دەرەكی 973 و بەربوونەوە 928 و شکان 853 رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل) 227 و رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل) 173 كه‌س بوونه.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا 58 حاڵه‌ت روویان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردووه كه سه‌گ گەستوونی، کارەبا گرتن 15 حاڵه‌ت، پێوەدانی دووپشک و مار 49 حاڵه‌ت بووه.