داخران

کاری نایاسایی دوو دەرمانخانە لە هەولێر ئاشکرابوو

964+

ژووری هەواڵ

لەنێو دوو دەرمانخانەی هەولێر دەرمانی بێ ستیکەر دۆزراونەتەوە، بەوهۆیەوە بڕیاردراوە بە داخستنیان بۆ ماوەیەکی کاتی.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو دەرمانخانەی لە شاری هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر داخست.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریش دەداتە گشت دەرمانخانە، کۆگاکانی دەرمان و کۆمپانیاکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان کە خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و بێ ستیکەر، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، “دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ، بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت”.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “خۆتان بە دوور بگرن، لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ، ئێمە مامەڵەی تاوانی لەگەڵ دەکەین”.

"لە ناو دەرمانی دابەزاندنی کێشی لەش پاراسیتامۆڵ هەبووە"