15 کەس دەستگیر کراون
لە چەمچەماڵ 1215 دار بەڕوو سووتان
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی ژینگەی لە شەش قەزای سنووری پارێزگاکە بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 15 کەس لەسەر داربڕین و راوکردنی نایاسایی دەستگیر کراون.
سەرپێچییەکان لە قەزاکانی، دەربەندیخان، ماوەت، شارباژێڕ، سەیدسادق و چەمچەماڵ تۆمارکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، مانگی رابردوو زۆرترین سەرپێچی ژینگەیی لە چەمچەماڵ ئەنجامدراوە و بەوهۆیەوە لە قەزاکە نۆ کەس دەستگیر کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە مانگی رابردوودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، یەک هەزار و 215 دار بەڕوو سوتاون.