ئوسامە جەمیل
“دوای مەرگی هاوسەرەکەم نەچوومەتەوە بەردەم کامێرا”
+964
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
هونەرمەند ئوسامە جەمیل پاش مەرگی هاوسەرەکەی لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە، بەڵام پشتگیری برادەرەکانی هانیداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە سەرشاشەکان.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئوسامە جەمیل وتی، “پاش مردنی هاوسەرەکەم لە 2009 بەدوا نەمتوانی بچمەوە پشت یان بەردەم کامێرا، بەڵام بە هیوام بگەڕێمەوە و ئەگەری زۆرە لە درامایەک دەرکەومەوە”
ئوسامە جەمیل دەربارەی نوسینەکانی کە خوێنەرێکی زۆری هەیە باس لەوە دەکات، کە هەمیشە تێکستەکانی چیرۆکین و لە هەوڵیشدایە چاپیان بکات.
ئوسامە جەمیل لەدایکبووی شاری هەولێرە، لە هەردوو دونیای هونەری و سیاسی رۆڵی هەبووە و بۆ ماوەی چوار ساڵی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، لە چەند کارێکی ھونەری وەک ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەر بەشداریی کردووە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح