قەڵادزێ

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سەرنشینێکى ماتۆڕ گیانى لەدەست دا

964+

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

لە قەڵادزێ رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ئۆپڵێک و ماتۆڕسکیلێک، گیان لەدەستدانى کەسێک و برینداربوونى کەسێکى دیکەى لێکەوتەوە.

رووداوەکە ئیوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەقامی سەرنێڵ بۆ ناوشار روویداوە.

ئیدریس عومەر، ئێشکگرى ئیداری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە 964ـی وت،” ماتۆڕەکە دوو کەسی لەسەر بووە و لێخوڕەکەى تەنیا قاچی شکاوە، بەڵام ئەو سەرنشینەى لەگەڵى بووە گیانى لەدەستداوە.

وەک باسى دەکات، بە گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، سەرنشینەکە گیانى لە دەستدابوو، کە مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵە و لێخوڕى ماتۆڕەکەش قاچى شکاوە و تەندروستى جێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە قەڵادزێ شۆفێرێک لەسەر شێلانی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر ک...

لە قەڵادزێ شۆفێرێک لەسەر شێلانی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر کرا