موچەی خانەنشینی مۆسیقاژەنێکی ناسراوی کورد بڕاوە
+964
فەرهاد حەسەن
مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د، کە موسیقاژه‌نێکی ناوداری هەولێر و هەرێمی کوردستانە، داوا له حكومه‌ت ده‌كات موچه‌ى خانه‌نشینییه‌كه‌ى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه كه ماوه‌ى 26 مانگه لێی بڕاوه، پێیوایه بڕینى موچه‌كه‌ى “ده‌ستبردنه بۆ مافى ژیان”.
ناوبراو به تۆڕی 964ـى وت “ئێمەی هونەرمەندانی پاک، هەقمانە دوای هەموو ئەو کارە هونەرییانه‌ى كه به سەردەمی زێڕین ناسراوه، پاداشت بكرێین، نه‌ك مووچه‌كه‌شمان به ره‌وا نه‌بینن”.
وتیشی “چاوەڕێی ئەوەم ده‌كرد پەیکەرێکمان بۆ بکەن، یان گۆڕەپان، پارک، شەقام، قوتابخانەیەکمان بەناو بکەن، کەچی 26 مانگه مووچه‌یان بڕیوم”.
وریا ئه‌حمه‌د، له ساڵى 1965 ده‌ستى به كارى هونه‌ریی كردووه، تا ئێستا زیاتر له 300 ئاوازى جیاجیای داناوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەگوێرەی پلانی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی ئەم هونەرمەندە بڕاوە.
تۆڕى 964، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به نامیق هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كرد، به‌ڵام بەردەست نەبوو.
مامۆستا وریا ئه‌وه‌شی وت، كه له‌هه‌موو ده‌رگایه‌كى داوه و سه‌ردانى كردوون بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى موچه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر بكەن، “ته‌نیا ئه‌وه ماوه سه‌رۆكى حكومه‌ت ببینم، هه‌موو لایه‌ك ئاگادارى ئه‌و كێشه‌یه‌ی منن، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووم”.