تا ئێستا په‌لامارى 5 كه‌سیان داوه‌

له‌ داره‌توو هێشتا نزیكه‌ى 250 سه‌گى به‌ڕه‌ڵا ماوه‌ كۆبكرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى داره‌تووى سه‌ر به‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى چاودێریش ده‌ڵێت، نزیكه‌ى 400 سه‌گ له‌ سنووره‌كه‌یان هه‌بووه‌.

به‌پێی ئامارێكی شاره‌وانى داره‌توو، تا ئێستا دوو هاوڵاتی به‌هۆى په‌لاماردانى سه‌گ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو منداڵ و ژنێكیش بریندارن.

سامان محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى چاودێری كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا به‌ 964ـى وت، له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان تا ئێستا ته‌وانیویانه‌ 157 سه‌گ كۆبكه‌نه‌وه‌ و ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌ره‌كه‌ى هه‌ولێری بكه‌ن.

وتیشی “تیمى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گ له‌لایه‌ن شاره‌وانى هه‌ولێره‌وه‌ دێته‌ داره‌توو و ئێمه‌ش بۆ هه‌ر سه‌گێك سێ هه‌زار دیناریان پێده‌ده‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌ سنووره‌كه‌یان هه‌م مه‌ترسیان له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان دروستكردووه‌ هه‌میش سیماى بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانیان شێواندووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان تا ئه‌وكاته‌ سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌سنووره‌كه‌یان نامێنێت.

شاره‌وانى داره‌توو، ژماره‌ موبایلێكی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتژمێر 8:00ـى به‌یانى كراوه‌یه‌ تاوه‌كو 4:00ـى عه‌سر، بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك سه‌گیان بینى ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌:

07504322392

ئه‌و پیاوه‌ی سه‌گ گازی له‌ لووتی گرت گیانی له‌ ده‌س...

ئه‌و پیاوه‌ی سه‌گ گازی له‌ لووتی گرت گیانی له‌ ده‌ست دا