تیمەکانى سەنتەرى فریاکەوتن سەرقاڵى چارەسەرکردنى بریندارەکانن
لە پارکى هەوارى شار
ئۆتۆمبێلێکى کارەبایى وەرگەڕا و چوار کەس بریندار بوون
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى کارەبایى لە پارکى هەوارى شار لە شارى سلێمانى چوار بریندارى لێکەوتەوە کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.
سامان نادر بەرێوەبەرى سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی کرێ لە پارکی هەواری شار بە دەست خێزانێکەوە بووە و کەوتوونەتە ناو شیوێکەوە”.
“لە رووداوەکەدا، پیاوێک و دوو ژن و منداڵێک بریندار بوون، دەست و قاچیان شکاوە و دواى چارەسەرى سەرەتایى رەوانەى نەخۆشخانە کراون”، سامان نادر واى وت.
لە پارکى هەوارى شار، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى بچوکى کارەبایى هەن کە هاوڵاتیان بۆ گەڕان بەناو پارکەکەدا بەکارى دەهێنن، چونکە پارکەکە گەورەیە و هەوراز و نشێوى زۆرى تێدایە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح