تۆز و خۆڵ دروست دەبێت

پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک.

بەشی پێسبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەو تۆزو خۆڵە سوکە پلەکانی گەرماش تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە لە چاو رۆژانی رابردوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30.5.2024
خێراى با / مامناوەند بۆ چالاک دەبێت (20- 30) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-2 )پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین / (7 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 37
سلێمانى: 37
دهۆک : 38
زاخۆ : 39
هەڵەبجە : 40
کەرکوک: 39
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان : 41