پشتڕاستکرایەوە

سێ تۆمەتبارى شەڕەتەقەکەى سلێمانى دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم، دەستگیرکردنى  سێ لە تۆمەتبارانى رووداوى تەقەکردنەکەى ئەمشەوى شارى سلێمانى راگەیاند.

بەپێى راگەیەندراوى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، پاش روودانی تەقەکردن لە شەوی 29.5.2024 لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی دەزگای ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو توانرا سێ تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیربکەن و رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

شەڕەتەقەکەى ئەمشەو لە گەڕەکى ئاشتى لە نزیک فوڵکەى خاڵە حاجى روویدا، ئەوەش دواى ئەوەى دوو لایەن بەشەڕ هاتن و کەسێک هاتووە ناوبژیوانیان بکات، بەڵام دواتر لەگەڵ لایەنێک لە شەڕکەرەکان لێى دەبێت بە دەمەقاڵە و دواتر کەسوکارى بانگ دەکات و دەست بە تەقەکردن دەکەن.

لە سلێمانى شەڕەتەقەیە

لە سلێمانى شەڕەتەقەیە

زانیارى زیاتر دێت…