تاسە کان لابران

دانیشتوانى شکارتە ئیسراحەتیان کرد

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

لە ساڵی 2012ـەوە لەسەر شەقامێکی گشتی ناحیەی شکارتە، چەند تاسەیەکى بەرز و نا ئەندازەیى هەبوون، جگە لەوەی ژمارەیان زۆر و نزیک لە یەک بوون، ئاستەکەشیان زۆر بەرز بوو و زیانیان بە ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیان دەگەیاند، بەشێوەیەک ئەو ئۆتۆمبێلانەى ژێریان نزم بوو دەبوو لەسەر لا تاسەکەیان تێپەڕاندبا.

مەنگۆڕ پیرۆت سەرۆکی شارەوانی شکارتە بە 964ـی وت،”دوای ئەوەی سکاڵایەکی زۆرمان پێگەیشت لەلایەن هاوڵاتییانەوە، بڕیارماندا ئەو تاسانە لابدەین و کێشەکە چارەسەر بکەین”.

تاسەکان ژمارەیان زیاترە لە 12 دانەیە، ژمارەیەکیان بەرز بوون و بەشێوەى نایاسایى و دوور لە ئەندازەى هاتوچۆ دروستکرا بوون، بە وتەى مەنگور پیرۆت ئەو تاسانەى کێشەى هاتوچۆیان دروستکردبوو لابران.

“بە پێویستى نازانین تاسەی تازە لە شوێنییان درووست بکەینەوە، ئەگەر پێویستیشی کرد لە داهاتوودا تاسەی پلاستیکی دادەنێین تاوەکو ئەو کێشەیەی پێشوو دووبارە نەبێتەوە”، سەرۆکى شارەوانى شکارتە واى وت.

هەر تاسەکان لانەبراون، بەڵکو شارەوانى شکارتە کێشەى رووناکى شەقامەکانیشیان چارەسەر کرد.

تاسەکانى شکارتە لە سنورى ئیدارەى راپەڕین ناوبانگیان هەبوو، هەرچى رۆژێک لەوێوە تێپەڕیبێت بە دەست ئەو تاسە بەرزانەوە کێشەى بۆ دروستبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەر کەسێک لە کۆڵان تاسەی نایاسایی دروست بکات 500 هەزار د...

هەر کەسێک لە کۆڵان تاسەی نایاسایی دروست بکات 500 هەزار دینار سزا دەدرێت