كێ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شاره‌زوور؟
دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێك ئه‌گه‌ری هه‌یه مێژووی شارنشینیی سلێمانی بگۆڕێت
964+
دیلان محه‌مه‌د
پاشماوه‌ی كۆشكێك له شوێنه‌واری دێكۆن له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه، كه بۆی هه‌یه مێژووی شارنشینی له سلێمانی بگۆڕێت و په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین رووداوی مێژوویی له ناوچه‌كه هه‌ڵبداته‌وه.
تیمێكی مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شی شوێنه‌وار له كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی سلێمانی، له سه‌رچنار دوای چه‌ند ساڵێك هه‌ڵكۆڵین و پشكنین، كۆشكێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه به گوته‌ی د.دڵشاد زاموا، مێژووه‌كه‌ی بۆ 3500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوێنه‌كه به‌هۆی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشتر به‌شێكی رووخێنراوه، شوێنه‌واری سلێمانییش كاری تێدا كردووه، به‌ڵام له دوای 2016وه له‌لایه‌ن به‌شی شوێنه‌واری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی سلێمانی كاری تێدا ده‌كرێت.
د.دڵشاد زاموا به 964ی وت، كۆشكه‌كه له سه‌ده‌ی 12 سووتێنراوه و ده‌رده‌كه‌وێت دو‌ژمنێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه و تاڵانی كردووه، له شوێنه‌واره‌كه‌شدا ئێسك و خه‌ڵووز دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاشكرای ده‌كات، ساڵێكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ماسته‌رپلانی سلێمانی قسه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كه نه‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی، كه بڕیاره دروست بكرێت و خه‌ریكه داواكارییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا