17 تانكەر سوتان
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگاى گوێڕ چی روویدا؟
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له گەراجی بارهەڵگرانی گواستنەوەی نەوت و بەنزین و گاز لەسەر رێگای هەولێر – گوێر 17 تانكه‌ر سووتان و تیمه‌كانیش ماوه‌ى دوو كاتژمێر خه‌ریكبوون تا كۆنترۆڵیان كرد.
رووداوه‌كه له كاتژمێر 1:30 خولەك روویداو 17 تیمى به‌رگرى شارستانیش له شوێنه‌كه ئاماده‌بوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه.
موقه‌دم شاخەوان سعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر به 964ـى راگه‌یاند، ئاگرەكە گه‌وره بووه و لەلایەن تیمەكانمانەوە بەزیانێكی كەم كۆنترۆڵ كراوه.
وتیشی “مادەكانی ناو بارهەڵگرەكان رێخۆشكەر بوو بۆ زیادبوونی ئاگرەكە وز تاوه‌كو كاتژمێر 3:30ـى به‌ره‌به‌یان ئینجا كۆنترۆڵ كرا”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، 17 بارهەڵگڕ سوتان، زیانی گیانی نەبوو جگه له برینداربوونى كه‌سێك، وتیشی “هۆكارەكەی زانراوە بەڵام چاوەرێی تۆماری كامێراكانى چاودێری ده‌كه‌ین و دواتر بۆ میدیاكان ئاشكراى ده‌كه‌ین”.
به‌قسەی شایەتحاڵەكان، هۆكاری سەرهەڵدانی ئاگرەكە بروسك بووە لە بۆردی كارەبای داوە و دواى بیستنى گه‌نگێكی گه‌وره، ئاگر بەربووه‌تەوە ناو پوش و پەلاشەكان و تەشەنەی كردووە گەیشتۆتە ناو گەراجەكە.
964 دەزانێت، زیاتر لە 100 بارهەڵگر له‌و گه‌راجه وەستابوون و دەكەوێتە گوندی جمكەیە لەسەر رێگای هەولێر – گوێڕ.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن