لەسەر سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەستدا

964+

سۆما حەکیم زادە

کۆڵبەڕیکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی سینا رەسوڵزادە لەناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی سەربە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە28.5.2024 کاروانێکی کۆڵبەران کە بە سنووری سەرتەزێنی بانەدا تێپەڕیون، کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گوولەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە هەمان رۆژ لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە.

کۆڵبەرەکە خەڵکی گوندی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بووە و لە مەودای نزیک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

119 کۆڵبەر کوژراون و 785ـی دیکە بریندار کراون

119 کۆڵبەر کوژراون و 785ـی دیکە بریندار کراون