دیمەنی ئۆتۆمبێلی لیژنەیەکی کشتوکاڵی دەربەندیخان کە خەریکە ژێر ئاو دەکەوێت.وێنە.کشتوکاڵی دەربەندیخان
ئۆتۆمبێلەکەیان ژێر ئاو کەوتووە
کشتوکاڵی دەربەندیخان: لیژنەیەکمان لە مەرگ گەڕایەوە
964+
توانا نەقی
بە فەرمانی دادوەر لیژنەیەکی زەوی و زار لە کشتوکاڵی دەربەندیخان سەردانی ناوچەی تاوەگۆزیان کردووە کەچی لەرێگا ئۆتۆمبێلەکەیان ژێر ئاو کەوتووە و بە قسەی خۆیان لە مەرگ گەڕاونەتەوە.
ئەمشەوی سێشەممە کشتوکاڵی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لیژنەکە چوونەتە گوندی لاورا لە سنووری تاوەگۆزی، دواتر دادگایان ئاگادار کردووەتەوە کە رێگەکە نەشیاوە بۆ رۆشتن بەڵام دادگا هەر سوور بوون لەسەر ئەنجامدانی ئەو کشفە و بۆیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
دەشڵێت، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی زۆر بەرزبووتەوە و لەکاتی پەڕینەوەی لیژنەکە ئۆتۆمبێلەکەیان لە ئاوی زمکان تووشی ژێرئاوکەوتن بووە و بە ئەستەم رزگاریان بووە.
کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکیان قورسە و ئیمکانیەتەکانیان کەمە، ژمارەی سکاڵاکان هێندە زۆرن پێویستیان بە ئیمکانیاتی زۆر هەیە لە دامەزراندنی رووپێو و دابین کردنی پێداویستییەکانی دیکەی وەک ئۆتۆمۆبیل و ئامێری رووپێووی پێشکەوتوو.