رێژەی چەندی ئاوەکە بەفیڕۆ دەچێت؟

ئاوی سلێمانی: لە وەرزی گەرمادا ئاو بەفیڕۆ مەدەن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوبەشانی ئاو لە سنووری پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە، لە وەرزی گەرمادا کە خواست لەسەر ئاو زیاد دەکات وریای بەفیڕۆدانی ئاو بن، چونکە 30٪ـی ئاوی پارێزگاکە بەفیڕۆ دەچێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تەوافەی تانکی زۆر پێویستە تا ئەگەر تانکییەکان پڕبوون ئاو بەفیڕۆ نەڕوات، داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە هەرکوێ شکاویی بۆرییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

“لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی سوودمەند دەبن لە ئاو، ئەگەر رۆژانە هەریەکەیان رێگری لە بەفیڕۆچوونی لیترێک ئاو بکەن ئەوا دەتوانن هاوکار بن ئاو بۆ ئەو کەسانە بچێت پێویستیان پێیەتی”، ئەوە قسەی بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “بە پێی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021ـی تایبەت بە پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، هەرکەسێک تەوافە نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت”.

964 دەزانێت، 30%ـی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی بە شکانی بۆری، نەبوونی تەوافە و ششتنی ئۆتۆمبێلەوە بەفیڕۆ دەچێت.

“هاوینان هەر سێ رۆژ جارێک 250 لیتر ئاو بۆ هەر تاکێکی ناوشاری سلێمانی دابین دەکەین”، ئەوەش قسەی بەختیار تاهیرە.

"ئاوی سلێمانی پیسە و فلتەرەکانی ئیش ناکەن"