لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکیەوە

سێ ناوچە لە دەربەندیخان سەوز دەکرێن

964+

توانا نەقی

لەسەر داوای دارستان و پاوانی دەربەندیخان بڕیار دراوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکیەوە رێژەیەکی باش سەزایی لە سێ ناوچەی جیاوازی دەربەندیخان سەوز بکرێت.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی بازرگانی ئەمریکیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەی سێ ساڵ ئەرکی خزمەتکردنی ئەو شوێنانە دەگرێتە ئەستۆ.

ئەو شوێنانەی کە سەوز دەکرێن پێکهاتوون لە:

-پشت بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری دەربەندیخان لە کەمپی خوارەوە
-لاشانی گردی شاخی دەربەندیخان بە ئاراستەی بەنداوی دێوانە لای رۆژئاوای
-گردی بەرامبەر تونێلی خوارەوە بەهەردوو دیودا.

دڵشاد حسێن بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو کۆمپانیایە بڕیاری داوە 500 دۆنم لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەوز بکات ئەوانیش وەک دەربەندیخان بەشێکیان بەردەکەوێت و جارێ رووپێویان تەواو نەبووە کە مەساحەکە بۆ ئەوان چەند دەبێت.

وتیشی، جگە لەوەی کۆمپانیاکە بۆ ماوەی سێ ساڵ خۆیان خزمەتی ئەو شوێنانە دەکەن کە داری تیادا دەچینن و سەوزی دەکەن سیاج بۆ شوێنەکان دەکەن و
بیری ئاویشی تیادا هەڵدەکەنن.

ماستەرپلانی 20 ساڵە بۆ دەربەندیخان دادەنرێت

ماستەرپلانی 20 ساڵە بۆ دەربەندیخان دادەنرێت