ئاهەنگی ناو مەزرەعەکان هۆڵەکانی بێکار کردووە و جوتیارە کوردەکانیش دیسان کێشەیان هەیە
964+
ژووری هەواڵ
جوتیارانی کوردی سنووری کەرکوک تا کێشەیەکیان بۆ چارسەر دەکرێت تووشی کێشەیەکی دیکەن دەبنەوە ئێستا ناهێڵن جوتیاری سێ ناحیە گەنمەکانیان ببەنە سایلۆی کەرکوک ئەمەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە.
سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد دەکات
ئاهەنگی ناو مەزرەعە و باخەکان خاوەن هۆڵەکانی شایی لە دهۆک هێنایە سەر شەقام و دەڵێن بەبۆنەی ئەوانەوە بازاڕیان نەماوە و هەر دانیشتوون و تەماشا دەکەن.
“داوای قەدەغەکردنی ئاهەنگ لە مەزرەعەکان دەکەن”
نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕدا دابەزی و هەر کیلۆیەکی نزیکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە، وتەبێژی قەسابەکان دەڵێت، بەهۆی دابەزینی نرخی ئاژەڵە لە مەیدانی ئاژەڵان.