لە سەید سادق

شانۆی باخچەی بێوەژنەکان نمایش دەکرێت

964+

چاوان خەلیل

شانۆی باخچەی بێوەژنەکان لە سەیدسادق بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە بەشداری خانمە ئەکتەرێک نمایش دەکرێت

ئەم شانۆییە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی یاسین سەعیدە و نزیکەی سێ مانگە سەرقاڵی پرۆڤە کردنن و لە رۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی رۆشنبیری دەست بە نمایش دەکەن

یاسین سەعید دەرهێنەری شانۆییەکە بە 964ـی وت ، ئەم کارە باس لە جەنگ دەکات کە چەند کاریگەری خراپی هەیە و چ ئاسەوارێک جێدەهێڵێت لە سەر دەرونی مرۆڤ، هەروەها هۆکارێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان، بەستومەتەوە بە کاریگرەریەکانی ئەمڕۆی تەکنەلۆژیا کە بەرهەمی جەنگەکان هاتنە ناوەوەی ئەم هەموو زانست و نەکنەلۆژیایەیە کە وای کردوا کۆمەڵگا بەرەو شیرازەیەکی خراپ بڕوات

وتیشی، “باخچەی بێوەژنەکانم وەرگرتوە لە قەسیدەیەکی کورتی حسێن لەتیف و خۆم ئامادەکردنەوەم بۆ کردووە و بۆ یەکەم جارە ئەم کارە نمایش بکەین کارەکە مۆنۆ درامایەو یەک ئەکتەر رۆڵ دەبینێت”.

شانۆیی

شانۆیی "رووتبوونەوە" لە سلێمانی نمایش دەکرێت