ئەپیکۆر

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم داواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى دەکرێت

964+

وریا فەتاح

لە راگەیەنراوێکدا، کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان”ئەپیکۆر”، بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، داواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەکات.

بەپێى راگەیەنراوەکە، ئەپیکۆر ئەو راپۆرتانەى بینیوە کە کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم لە بارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت خستوویانەتەڕوو و بەپێى ئەو راپۆرتانەش بێت، کۆمپانیا نەوتییەکان نەرمى نانوێنن.

ئەپیکۆر وێڕاى رەتکردنەوەى ئەو راپۆرتانە باس لەوە دەکات، بە جۆرێک باسى ئەو پرسە دەکرێت وەک ئەوەى دانوستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کرابێت، بەڵام ئەوە بوونى نییە.

هەرچەندە لە لە سەرەتاى مانگى یەکى 2024 دانوستان لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتى عێراق و هەرێم ئەنجامدرا و لەو کاتەوە هیچ کۆبوونەوە و دانوستانێک نەکراوە، هەر بۆیە ئەپیکۆر داوا دەکات کۆبوونەوەى سێقۆڵى لە نێوان کۆمپانیاکان و هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت.

لە 25.3.2023، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان وەستێنرا و لەوکاتەوە ئەپیکۆر رۆژانە نزیکەى 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لە بازاڕەکانى ناوخۆدا ساغى دەکاتەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” لە  هەشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، لە دواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم رۆژانەى 200 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم بەرهەمدەهێنن.

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و بەپێى زانیارى کۆمەڵەکە، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە.

بڕیارەکە بووەتە هۆى راگرتنى 450 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەى هەرێم بۆ بازاڕەکانى جیهان.

ساڵێکی تەواوە نەوتى هەرێم راگیراوە

ساڵێکی تەواوە نەوتى هەرێم راگیراوە