قیرتاوکردنی یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
چ شوێنێك زۆر خراپ بووه؟
هه‌ڵمه‌تی قیركردن و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی قیركردن و چاككردنه‌وه‌ی چاڵ و شكسته‌كانی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ند كارێكی دیكه‌ش ئه‌نجامدراون.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی شەقام و چاککردنەوەی رێگاوبانه‌كان، رۆژی دووشەممە 27.5.2024 لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی دوو، سێ و چوار و پێنج، بە هەماهەنگی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی چەند شەقامێک لە گەڕەکه‌كانی کوێستان، هەولێری نوێ، گوندی سێبەردان، رێگای سەرەکیی هەولێر – مەخمور، هه‌روه‌ها گەڕەکه‌كانی سەربەخۆیی و شارەوانی ئه‌نجامدرا.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت و تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەگرێتەوە .
شارەوانیی هەولێر بەخۆکەوتووە
له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وامیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌ڵام هێشتا رێگه و شه‌قامی چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شوێنی دیكه پێویستیان به چاككردن و قیرتاوكردن هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی 964 چاودێریی كردووه، به‌شێكی زۆری شه‌قامی 100 مه‌تری، به تایبه‌تی له ترافیكی رێگای مه‌خمور بۆ ترافیكی فولكه‌ی باز، پێویستی به قیركردنه‌وه و چاككردنه‌وه هه‌یه.