کێ گۆڵپارێزی سەرەکییە؟
ئه‌نچیلۆتی هیچ شتێك له باره‌ی یاریی كۆتایی ناڵێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامه‌نووسانی ئیسپانیا هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نچیلۆتی رازیی بكه‌ن له باره‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ قسه بكات، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یان بۆ ناكات و خۆیان لێ ده‌دزێته‌وه.
ئه‌نچیلۆتی بۆ دانانی پێكهاته‌یه‌كی گونجاو بۆ تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ كار ده‌كات، كه شه‌ممه داهاتوو له له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتموند ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌نووسان ده‌یانه‌ویست بزانن كێ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌نچیلۆتی رایگه‌یاند، هێشتا چه‌ند رۆژێك ماوه.
هاوكات له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ، ئه‌ندرێ لونینی گۆڵپارێز به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه به‌شداریی نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئاشكراشه تیبۆ كۆرتوا له‌وه‌ته‌ی چاكبووه‌ته‌وه، به‌شداریی چوار یاری كردووه و هیچ گۆڵێكی لێ نه‌كراوه، ئه‌مه رۆژنامه‌نووسانی تاڕاده‌یه‌ك دڵنیا كردووه‌ته‌وه، كۆرتوا له یاریی كۆتایی سه‌ره‌كی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه‌س له بیرۆكه و پلانه‌كانی پیاوه سه‌رسپییه‌كه تێناگا و زۆرجار سوپرایزی گه‌وره‌ی هه‌یه.