یوتێرنێک دادەخات

شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند سبەی سێشەممە بەهۆی کارکردنی تیمەکانیان لە شەقامی مەلیک مەحمود، یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دادەخەن، شۆفێران رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.

بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، سبەی سێشەممە، کاری تێکەڵەڕێژکردن و قیرتاوکردن لەو بەشەی شەقامی مەلیک مەحمود ئەنجام دەدرێت، بۆیە یوتێرنەکە دادەخرێت و بەشێکی شەقامەکە لە هەمان شوێندا بەربەست دەکرێت.

بە پێی راگەیەندراوەکەی شارەوانیی سلێمانی، کارکردن لە شەقامەکەدا لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی ئارامە، کە دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی و پێکهاتووە لە بەرزەپردێک و ئەندەرپاسێک.

بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمان...

بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت