بە پارێزگابوونی
دهۆک بوو بە 55 ساڵ
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
خەڵک و بەرپرسانی دهۆک، یادی 55 ساڵەی بە پارێزگابوونی شارەکەیان کردەوە، دانیشتوانی دەڵێن شاری پێکەوە ژیانە و زۆر وابەستەین پێیەوە
لە 27ی ئایاری ساڵی 1969ەوە دهۆک کراوە بە پارێزگا، ئەمڕۆش سەدان هاووڵاتی شارەکە بەشدارییان کرد لە یادی داگیرساندنی مۆمی 55 ساڵەی یادەکەیدا.
خەڵکی دهۆک ئەمڕۆ کەرنەڤاڵیکی فراوان و رەنگینیان وەک نازناوی پارێزگاکە ئەنجامدا و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەوە بە گۆرانی و میوزیک بەردەوامن لە دەربڕینی دڵخۆشییەکانیان.
پەیامنێری 964، چەند بەشداربوویەکی کەرنەڤاڵەکەی دواندووە کە هەموویان خەڵکی شارەکەن و تەمەنێکیان تێدا بەڕێکردووە، هەموویان کۆکن لەوەی شارەکەیان لە گوندێکەوە گەشتووەتە ئیستا و گەلێک فراوان بووە.
هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد سیاری، بۆ 964 وتی، “دهۆک خزمەتی باش کراوە بەڵام تەمەنیشی گەورەبووە و دەبێت زۆرتری بۆ بکرێت”، رائید عەلی هاوشاری محەمەدیش، بە سەرسوڕمانەوە دەلێت ئێمە زۆر هۆگری دهۆکین نازانم کەسانێک چۆن دەتوانن جێی بهێڵن”.
دهۆک یەکێکە لە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار کەس .
پێداچوونەوە: بەهرە حەمەدئەمین