لە ناحیەی شەمامک

زیاتر لە 80 دۆنم زەوی سووتا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە دەشتی شەمامک کەوتەوە و بەشێک لە جوتیاران زیانیان پێگەیشت.

ئاگرەکە بە شێوەیەک بوو ئەگەر هاوکاری خەڵک نەبوایە بە ئەستەم کۆنتڕۆڵ دەکرا و 200 کەس و 15 تراکتۆر بەشداربوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

سەنگەر یوسف، دانیشتووی گوندی شێخ شێروانە و بۆ 964 وتی، دوو ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانیی کۆمپانیای کار بەهانای جوتیارەكانەوە هاتن، زیاتر لە 15 تراکتۆر و خەڵکی گوندیش بە گشتی هەموو لەوێ بوون و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە.

وتیشی، زەوییە سووتاوەکە نزیکەی 80 دۆنم بووە و هی چوار جوتیار بووە.

گوندی شێخ شێروان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شەمامك، خەڵكەكەی بە ئاژەڵداری و كشتوكاڵكردنەوە سەرقاڵن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگر کەوتەوە و 400 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتا

ئاگر کەوتەوە و 400 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتا