هەواڵەکان

منداڵی بلوری بە مەرج شەرعییە و کەمئەندامانی سلێمانیش شوقەیان پێدەدرێت

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێم بڕیاریدا کە دانانى منداڵى بلورى بە مەرج شەرعییە، پزیشکێکى پسپۆڕیش دەڵێت، زۆربەى ئەو خێزانانەى هەرێم کە منداڵى بلورى دادەنێن نایانەوێت کەس بزانێت.

لە سلێمانى 45 یەکەى نیشتەجێبوون دروستدەکرێن و بە چەند مەرجێک بێبەرامبەر بەسەر کەمئەنداماندا دابەش دەکرێن.

تای خوێنبەربوون خەریکە ناخۆشی ئەکات و مەترسی دروست دەکاتەوە بۆیە لە گوندەکانی سنوری قەزای رواندز ڤێتێرنەری شارەکە هەڵمەتی بەرنگاربونەوەی تای خوێنبەربوونی دەست پێکردوە.