لیژنه‌كان چاودێرییان ده‌كه‌ن
له دێگه‌ڵه هاوبه‌شانى ئاو ئاگادار كراونه‌ته‌وه ته‌وافه ببه‌ستن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه- شۆڕش ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی ئاوى سنوره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته بۆ پاراستنى ئاو ته‌وافه له به‌رمیله‌كانیان ببه‌ستن، بۆئه‌وه‌ى كه‌مترین ئاو به‌فیڕۆ بڕوات.
وه‌رز به‌ره‌و هاوین ده‌چێت و له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كێشه‌و كه‌موكوڕى له ئاوى خواردنه‌وه دروست ده‌بێت، دێگه‌ڵه‌ش پێش هاتنى وه‌رزه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كات.
به‌ستنى ته‌وافه له تانكییه‌كان هاوكارێكی باشه بۆ به‌فیڕۆنه‌دانى ئاو به‌تایبه‌تیش كه تانكییه‌كان پڕ له ئاو ده‌بن ئه‌و ته‌وافه‌یه رێگه نادات ئاوى زیاده بڕژێت و به‌فیڕۆبچێت.
به‌ختیار به‌هرام، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى دیگه‌ڵه به 964ـى وت ته‌واوى هاوبه‌شانمان بۆ به‌ستنى ته‌وافه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و تا ئێستا زۆرینه‌ى هاوبه‌شانمان به‌ستوویانه و ژماره‌یه‌كى كه‌میان ماوه بیبه‌ستن.
وتیشی “لێژنه‌ى تایبه‌ت چاودێریان ده‌كات ئه‌وانه‌ى نه‌یانبه‌ستبێت پێیان ده‌به‌ستن”.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاوى دێگه‌ڵه به 964ـى داوه، له‌سنوورى ناحیه 200 به‌شدابووى ئاویان هه‌یه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى بۆ دابه‌شكردنى ئاویش پشتی پێده‌به‌ستن بریتین له پێنج بیرى ئیرتیوازى، به‌ڵام یه‌كێك له‌بیره‌كان له‌كار كه‌وتووه.