هەندێکیان لە بەغدا چارەسەر دەکرێن
سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟
عێراق بریندارانی شه‌ڕی ئیسرائیل – غه‌زه چاره‌سه‌ر ده‌كات
سودانی خۆی به‌سه‌ریكردنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌ردانی ئه‌و برینداره فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كرد، كه بۆ چاره‌سه‌ر هێنراونه‌ته به‌غدا.
سودانی ئه‌مڕۆ چه‌ند بریندارێكی به‌سه‌ركرده‌وه و به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش دڵنه‌وایی كردن و پێی راگه‌یاندن، “شه‌ره‌فمه‌ندن خزمه‌تی خوشك و براكانیان بكه‌ن”
ژماره‌یه‌ك برینداری شه‌ڕی غه‌ززه هێنراونه‌ته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردن و بڕیاره وه‌جبه‌یه‌كی دیكه‌ش بهێنرێن.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له برینداره‌كان له به‌رده‌م سودانیدا ده‌ڵێت، خه‌ڵكی عێراق هه‌میشه پاڵپشتیی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیان كردووه.
سودانیش پێی ده‌ڵێ، “ئه‌وه وڵاتی دووه‌متانه، عێراق، خوشك و براكانتان لێره‌ن بۆ خزمه‌تكردنتان، ئینشائه‌ڵا به سه‌ربه‌رزی و شكۆمه‌ندییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌تان”.
ژنێكی بریندار داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به ڤیدیۆ په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی غه‌زه بنێرێت، ئه‌ویش داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات
به‌شێكی بریندارانی غه‌زه بۆ چه‌ند وڵاتێك گواستراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، له‌وانه عێراق و میسر و روسیا
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له 7.10.2023 تا ئێستا زیاتر له 35 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، 10 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.