لە گۆرانیدا
چیا محەمەد گۆرانی بۆ قاوەی ئێسپرێسۆ دەڵێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
چیا محەمەد لاوێکی دەنگخۆشی ستایل جیاوازە و رێچکەى هۆمەردزەیى هونەرمەندى گرتووە، ئەو یەکەم گۆرانی تایبەت بە خۆی بەناوی ” ئێسپرێسۆ” بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، چیرۆکەکەی ژیانی خۆیەتى.
سەرەتای دەرکەوتنی چیا دەنگ و ستایلی بۆ خەڵک نامۆ بوو، هەندێک رەخنەیان لێدەگرت و هەندێک بە هاوشێوەی دەنگی هۆمەر دزەیی ناویدەبەن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی،”گۆرانی ئێسپرێسۆ باس لە نامۆیی دەکات و چیرۆکی ژیانی خۆمە و دەیگێڕمەوە هاوشێوەی ستایلی بەرهەمەکانی هۆمەر دزەیی، یانیش هاوشێوەی ستایلە رۆژئاواییەکان”
چیا محەمەد 26 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی سلێمانیە و دەرچووی کۆلێژی هونەرە لە زانکۆی سلێمانی،ماوەی چەند ساڵێکە لەناو سۆشیال میدیا و ئاهەنگەکان گوێبستی دەنگی دەبین.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح