شاره‌وانى و كۆمپانیا قسه‌ى خۆیان هه‌یه
له شاخى گۆیژه شارەوانی خەریکی چییە؟
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
چه‌ند رۆژێكه به ئامێری جیاجیا كار له‌سه‌ر شاخى گۆیژه له سلێمانى ده‌كرێت و بۆ ئه‌مەش رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ئه‌مه به تێكدانى ژینگه پێناسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام شاره‌وانیى سلێمانى و كۆمپانیای جێبه‌جێكار قسه‌ی خۆیان هه‌یه.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له شاخی گۆیژه دروست ده‌كرێت و كۆمپانیاش ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتووه.
وتیشی “كۆمپانیاى قه‌یوان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌ندین پڕۆژه له سلێمانى دروست ده‌كات كه یه‌كێك له‌وانه به دووسایدكردنى رێگاى به‌رده‌م تونێلی پێشره‌وه كه به رێگاى مه‌رگ ناسراوه”.
لای خۆشییه‌وه، شاباز سدیق بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی قەیوان بۆ 964 ئاشكراى كرد كاركردنیان له شاخى گۆیژه بۆ فراوانكردنى پڕۆژه‌ى به‌رزاییه‌كانى سلێمانییه كه كۆمپانیایه‌كه‌یان جێبه‌جێی ده‌كات.
وتیشی “مۆڵه‌تمان له ته‌واوى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌م فراوانكردنه وه‌رگرتووه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن